PNA – شوێنهراوی مێژووی تاقی بوستان له پارێزگای کرماشان که مێژووه‌که‌ی بۆ سه‌رده‌می فه‌رهادی کۆکه‌ن ده‌گه‌ڕێته‌وه و یه‌کێکه له شوێنه‌واره مێژووییه ناوداره‌کانی کوردستانی ئێران،

مه‌ترسی له ناوچوونی لێده‌کرێت.
به گوێره‌ی هه‌واڵی په‌یامنێرمان له کوردستانی ئێرانه‌وه، مه‌ترسیه‌که به هۆی دروست کردنی بینا و خانوویه له ده‌وربه‌ری بێستونی کرماشان که بڕیاربوو له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا کاری بۆ بکرێت، هه‌ر چه‌ند که تا ئێستا هیچ ههنگاوێکی بۆ نه‌ندراوه.
هه‌ر له‌مباره‌وه، "سیامه‌ک خه‌دیوی" به‌رپرسی لێکۆڵینه‌وه‌ی مێژوویی تاقی بوستان رایگه‌یاند: داواکاری زۆرمان ناردۆته به‌رده‌ست به‌رپرسان بۆ وه‌رگرتنی بودجه‌ی پێویست به‌مه‌به‌ستی رزگارکردنی ئه‌و شوێنه‌واره که به هۆی گه‌وره‌بوونی پانتایی شاری کرماشان هه‌ڕه‌شه‌ی له ناوچوونی لێده‌کرێت، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای واده و به‌ڵێن له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه، تا ئێستا نه وڵامی داواکارییه‌کانمان دراوه‌ته‌وه و نه بودجه‌یه‌کمان بۆ دابینکراوه.